کۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له هۆڵه‌ندا ئه‌م رێنمایانه‌ی پێ به‌خشین.
ده‌نگده‌ر ( الناخب )
هه‌مو عێراقیه‌کی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ ( ئه‌وانه‌ی له پێش 31-12-1992 له دایک بوون ) مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
عێراقی ئه‌و که‌سه‌یه که له عێراق له دایک بوه، یان له دایکێک یان له باوکێکی به ره‌گه‌ز عێڕاقیه
ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق له دایک بون ده‌توانن ره‌گه‌زنامه،هویة الاحوال المدنیه، یان هه‌ر دۆکۆمێنتێکی تری بیانی، باوکیان به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی عێڕاقی بونی خۆیان بسه‌لمێنن.
ده‌نگدان
ده‌نگده‌ران له هه‌نده‌ران رۆژانی 5،6،7/مارت ده‌توانن له بنکه‌کانی وه‌ڵاته‌کانیان ده‌نگ بده‌ن
ده‌نگده‌ر ته‌نها یه‌ک جار پێویست ده‌کات بچێته بنکه‌کانی ده‌نگدان، واته له هه‌مان رۆژدا پڕۆسه‌ی تۆمارکردن و ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت.
دۆکۆمۆمێنتی پێویست بۆ ده‌نگدان
ده‌نگده‌ران ده‌توانن عێڕاقی بونی خۆیان له رێگه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌که‌وه بسه‌لمێنن بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
دۆکۆمێنتی عێڕاقی:
ره‌گه‌زنامه‌ی عێڕاقی ( الجنسیة العراقیة )
ناسنامه‌ی باری که‌سیه‌تی ( هویة الآحوال المدنیة ) ( ته‌سکه‌ره )
پاسپۆرتی عێڕاقی ( جواز سفر عراقی )
شه‌هاده‌ی ته‌خه‌روج، تاپۆ، عه‌قدی زه‌واج،
دۆکۆممێنتی بیانی:
دۆکۆمێنته بیانیه‌کان هه‌مو ئه‌و دۆکۆمێنته باوه‌ڕپێکراوانه‌ن که له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا کاری پێ ده‌کرێت و شۆێنی له دایک بون یان ڕه‌گه‌زی عێڕاقی ده‌نگده‌ر ده‌سه‌لمێنێت.
نمونه: هاوڵاتیه‌کی به ره‌گه‌ز عێڕاقی له هۆڵه‌ندا ده‌ژی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندیه، به‌ڵام شۆێنی له دایک بون ( شار،شارۆچکه،دێ) تێدا نوسراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانیت ده‌نگ بده‌یت.
چؤنیه‌تی دیاری کردنی پارێزگای ده‌نگده‌ر:
کۆمسێۆنی باڵا پارێزگای ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای شۆێنی له دایک بون دیاری ده‌کات نه‌ک شۆێنی نیشته‌جێبون.
نمونه: من به رێکه‌وت له به‌غدا له دایک بوم، به‌ڵام هه‌مو ژیانم له سلێمانی ژیاوم و له دائیره‌ی نفوسی سلێمانی تۆمار کراوم، باڵام ده‌بێت ده‌نگ بده‌م به به پارێزگای به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دایک بوی به‌غدام!
چۆنیه‌تی ده‌نگدان به لیست و قه‌واره و که‌ندید:
ده‌نگده‌رده‌توانێت دو ده‌نگ بدات، ده‌نگێک به لیست، ده‌نگێک به کاندیدی ئه‌و لیسته.
نمونه: من که ده‌نگ ده‌ده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌غدا له دایک بوم، فۆرمی کاندیده‌کانی به‌غدا وه‌رده‌گرم، ده‌نگێک ده‌ده‌م به لیست ( بۆ نمونه لیستی گۆڕان ژماره 329) هه‌روه‌ها ده‌توانم ده‌نگێکیش بده‌ده‌م به یه‌کێک له کاندیده‌کان، ( نمونه یه‌کێک له کاندیده‌کان له ژماره 1 تا 50 ) ده‌بێت زۆر ئاگادار بین ئه‌گه‌ر دو ده‌نگ بده‌یت ده‌نگێکت بۆ لیسته‌که ده‌نگێکیش بۆ پاڵێوراوی ئه‌و لیسته،
ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ته‌نها ده‌نگ بدات به لیست، یان به لیست و به کاندید....
به‌ڵام ده‌بێت زۆر ئاگادار بین نا‌توانیت ته‌نها ده‌نگ بده‌یت به پاڵێوراو و ده‌نگ نه‌ده‌یت به لیست...!
ده‌نگده‌ری به‌ڕێز، هه‌مو نیشته جێیه‌کی ئه‌وروپا ده‌توانێت به 2 دۆکۆمێنتی ئه‌وروپی که ناو،ته‌مه‌ن،شۆێنی له دایکبونی تێدا بێت ده‌نگ بدات...
تکاتان لێ ده‌که‌ین هه‌رچی دۆکۆمێنتان هه‌یه چ ئۆروپی چ عێڕاقی له‌گه‌ڵ خۆتان بۆ بنکه‌که‌انی ده‌نگدان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانتان نه‌فه‌وتێت یان بۆ ئه‌وه‌ی کێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ته‌ان بۆ دروست نه‌که‌ن..
دوباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ته‌نها به یه‌ک دۆکۆمێنت مافی ده‌نگدانت نیه.
ته‌نها به دۆکۆمێنتی عێڕاقی مافی ده‌نگدانت نیه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنکه‌ی ده‌نگدان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی کۆمسێۆنی باڵا بکه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕێزێک پرسیار یان تێبینی هه‌یه ده‌توانێت به‌م ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات.
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
0031 -(611 11 71 72)
رێز و سڵاو
ره‌وه‌ز هه‌ڵکه‌وت
.

















