سلێمانی، ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆش به‌هۆی پێكداهه‌ڵپژان‌و ته‌قه‌كردنه‌وه، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جه‌له‌ولا كه له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی سلێمانیدا نیشته‌جێ بوو به‌ر فیشه‌ك ده‌كه‌وێت‌و بریندار ده‌بێت".
له‌كاتی ده‌سپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت شه‌قامی سالم بووه‌ته جێگای ململانێی توند له نێوان جه‌ماوه‌ری گۆڕان‌و جه‌ماوه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان‌و ئه‌م ململانێیه زۆرجار توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌م حاڵه‌تانه‌شدا زۆرجار هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ست به ته‌قكردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه به‌جه‌ماوه‌ر بكه‌ن‌و كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگرن.
به ئه‌ژماركردنی هاوڵاتی ئه‌مشه‌و كه له شه‌قامی سالم بریندار بوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هۆی پێكانی گولله‌وه بریندار بوون گه‌یشته چواركه‌س.
© کوردۆنیا - ئاوێنه

















