له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بلاَوكراوه‌ته‌وه، به‌ناوی "مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی بۆ رای گشتی و جه‌ماوه‌ری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌روداوی شه‌وی 16/2/2010"، تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژ له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تی كۆمپانیای وشه‌وه هێرشكرایه سه‌ر كه‌شوهه‌وای بانگه‌شه‌كه‌و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی".
رونكردنه‌وه‌كه له‌م شه‌ش خاڵه پێكهاتووه:
1- راستی رووداوی شه‌وی 16/2/2010 به‌م شێوه‌یه‌بوو، كاتژمێری 12:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و به‌دواوه له‌لایه‌ن دوو ئوتۆمبێل چه‌كداری كۆمپانیای وشه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامی سالم له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی رێكحستنی سلێمانیدا، ده‌ستیان كرد به‌ته‌قه‌كردن له مه‌ڵبه‌ندو بانگه‌شه‌كاران .
2- پاشان هه‌ر له‌شوێنی رووداوه‌كه بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و رێگه‌گرتن له‌و هێرشه چه‌كدارییه مه‌به‌ستداره، وه‌كو ئه‌ركێكی بێلایه‌نانه وه‌ڵامیان دانه‌وه‌و هه‌ر له‌شوێنی رووداوه‌كه سێ كه‌سیان به‌سه‌یاره‌و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه لێ به‌جێماو ده‌ستگیركران، ده‌ستدرێژی كه‌رانی دیكه‌ش له‌شوێنه‌كه هه‌ڵهاتن و پاشان هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستگیریان كردن و ده‌ستبه‌جێ ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی یاساكران .
3- به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌وه بۆ هاووڵاتیان روون بكه‌ینه‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه‌ئاژه‌وه‌گێڕه‌كانیان ده‌ستگیركرد، هێزه‌كانی ئاسایش بوون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و دوورونزیك په‌یوه‌ندییان به‌ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌وه نیه، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌یاننامه‌ی ئه‌واندا هاتووه، راسته به‌رگی ژماره‌یه‌ك له ئاسایشه‌كان ره‌ش بوون، به‌ڵام ئه‌وانه هێزی (سواتی) ئاسایش بوون و ئه‌و ره‌نگی جله‌ش به‌شێكه له‌پۆلێنبه‌ندی به‌رگی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئاسایش خۆیان، ئه‌مه له‌كاتێكدا جه‌ماعه‌تی كۆمپانیای وشه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی رای گشتی و شاردنه‌وه‌ی پلانه ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌یان سه‌رله‌به‌ری راستی رووداوه‌كه‌یان ئاوه‌ژووكرده‌وه، ئێمه ده‌پرسین، كێ ته‌قه‌ی له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند كردووه؟ ئاخۆ له‌سایه‌ی ئازادی و دیموكراسی یه‌كێتیی-دا نه‌بێت، ئه‌وان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و كۆڵانه‌كانی سلێمانیدا كه باره‌گایان كردۆته‌وه، كێ ده‌ستدرێژی كردونه‌ته‌سه‌ر ؟
4- هه‌ر وه‌كو لای زۆربه‌ی خه‌ڵك ئاشكرایه، ئه‌و ره‌فتاره‌ی جه‌ماعه‌تی كۆمپانیای وشه كردیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هستریایه‌ی كه‌به‌هۆی زۆری ژماره‌ی پشتیوانیكه‌رانی یه‌كێتیی و هاوپه‌یمانیه‌وه توشیان هاتووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕنه‌بوونیان به ئازادی راده‌ربڕین و په‌راوه‌كردنی ژیانی دیموكراسیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره دروست ده‌كات، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت بوونایه‌و هێزی سه‌ربازیان له‌ژێر ده‌ستبوایه؟ رێگه‌یان به‌هیچ هێزێك ده‌دا ته‌عبیر له‌خۆی بكات، بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ره‌فتاری سیاسی ئه‌وان چه‌نده دژ به دیموكراسیه .
5- له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، وه‌ك ده‌بینرێت ئه‌وان له‌كۆی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێشێلی یاسا‌و رێساكانی كۆمسیۆن و ئادابی گشتی ده‌كه‌ن، له‌بری روونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و په‌یامی سیاسی‌یان، كه ئه‌وه مافێكی سروشتی و پیاده‌كردنی دیموكراسی هه‌موو لایه‌كه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وان كه‌وتوونه‌ته هێرشی ناڕه‌واو ئاژاوه‌گێڕی و ناو و ناتۆره‌و دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی نائارام له شاری سلێمانیدا، به‌م ره‌فتاره‌شیان حه‌قیقه‌تی بیركردنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر خسته‌ڕوو .
6- ئێستا ئاژاوه‌گێڕه ده‌ستگیركراوه‌كان له‌به‌رده‌ستی قانوندان و له‌وباره‌یه‌وه دادگا هه‌ر بڕیارێك بدات له‌روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به‌سه‌روه‌ری یاساوه قبوڵمانه.
له‌كۆتاییدا به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وادارانی یه‌كێتیی ده‌ڵێین، جۆش و خرۆشی یه‌كێتییانه‌ی ئێوه ناحه‌زانی توشی شۆك كردووه، سه‌ركه‌وتن نزیكه، داواتان لێده‌كه‌ین وره‌ی به‌رزی هه‌میشه یه‌كێتییانه‌تان پڕ له نه‌فه‌س و ئارامگرتن بێت، ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی كه به‌قسه بریسكه‌داره‌كانی ئه‌وان فریویان خواردبوو، خۆیان راستییه‌كانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ئێستا پۆل پۆل رۆژانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئامێزی یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆیان و له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌دڵ و گیان كار بۆ یه‌كێتییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێمه بڕوامان به ئاشتی و دیموكراسی هه‌یه، هه‌ر بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و هێمنی بپارێزن و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و ئاشتیانه بانگه‌شه بكه‌ن و له‌هه‌مانكاتدا رێزی كه‌ژاوه‌ی لایه‌نه ركابه‌ره‌كانی دیكه بگرن .
ماوه‌ی شه‌ش رۆژه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌و رۆژله‌دوای رۆژ گرژی ده‌كه‌وێـته نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕانه‌وه.
روونكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پاش به‌یاننامه‌كه‌ی لیستی گۆڕان هات، كه تییدا هێرشی توندی كردبووه سه‌ر تاڵه‌بانی و به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می زانیبوو له توندوتیژییه‌كانی سه‌هۆڵه‌كه‌ی شه‌قامی سالم.
هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتییه‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانییه.
© کوردۆنیا - لڤین پرێس

















